بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆکاری کوڵاندنی ماسی قوتو بەکتریا کوشندەکەیە. بێگومان بەکتریاکە خۆی نابێتە هۆی نەخۆشی و مردن، بەڵام ئەو ژەهرەی کە بە هۆی کەڵەکەبوونیانەوە بەرهەم دێت زۆر مەترسیدارە.
پێکهاتەی ماسی قوتو، ڕۆنەکەی و ئەو پێکهاتانەی کە لە درووستکردنیدا بەکارهێنراون، بە جۆرێکە کە زۆر هەستیارە، واتە ئەگەر لە هەلومەرجێکی گونجاودا نەهێڵرێتەوە، دەتوانرێت بە خێرایی تێکبچێت. لە ڕاستیدا تێکچوونی ماسی قوتو، هەلومەرجی گونجاو بۆ گەشەی بەکتریاکان دابین دەکات و ژەهرێکی کوشندە بەرهەم دەهێنێت کە بۆتولیزمی پێی دەوترێت.
بۆتولیزم چەند نیشانەیەکی هەیە وەک دڵ ئێشە، خراپی بینین، نەتوانینی قووتدانی خۆراک. بەداخەوە ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرە ژەهراویبوونەیان هەیە، چانسی زۆریان نییە بۆ چارەسەرکردن. بۆیە بە توندی پێشنیار کراوە کە لەبیرت نەچێت ماسی قوتو بکوڵێنیت.
کاریگەری کوڵاندنی ماسی قوتو لە سەر بەکتریا نەخۆشخوازەکان چییە؟
پێویستە بزانین کە ماسی قوتو بیست خولەک بکوڵێنین پێش خواردنی. هەندێک بەکتریا بە هۆی سەرما لە ناو دەبرێن و هەندێکیتر دەبێت بە گەرمییەکی بەرز لەناوببرێن. بۆتولیزم یەکێکە لەو بەکتریایانەی کە بە گەرمی نامێنێت. ئەم بەکتریا نەخۆشخوازە لە بەرامبەر گەرمای زۆر لاوازە و لەناو دەچێت. ئەگەر هەموو مەرجەکانت پێوانە کردووە و ماسی قوتووەکه کوڵاوە، بەڵام هێشتا بۆت دەرکەوت کە بۆنێکی نائاسایی هەیە یان تامێکی خۆشی نییە، ئەوا خۆت بەدوور بگرە لە بەکارهێنانی./.