بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ یەک شەممە بە سەردانێک گەیشت کابوڵ و لە گەڵ ئەمیرخان موتەقی بەرپرسی کاروباری دەرەوەی حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان کۆبووە.
لە سەرەتای ئەو کۆبوونەوەدا مەولەوی ئەمیرخان موتەقی بەرپرسی کاروباری دەرەوەی حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان وتی کە هیوادارین ئەم کۆبوونەوە ئاستی پەیوەندییەکانی ئێمە و ئێوە بەرز بکاتەوە.
ناوبراو وتی کە ئێران و ئەفغانستان دوو وڵاتی دراوسێ و موسڵمانن و بەردەوام لە خەم و شایی یەکتردا هاوبەشن.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا وتی: ئێران و ئەفغانستان وەک دوو وڵاتی دراوسێ و موسڵمان پەیوەندییەکی مێژوویی و کەلتوری زۆر پتەویان پێکەوە هەیە و بەردەوام پەیوەندییەکانیان باش بووە.
سەید عەباس عێراقچی وتی: پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی هەر دوو وڵات لە ئاستیکی باشدایە و هیوادارین لەم سەردانەدا پەیوەندییەکان لە پێناو بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی هەر دوو وڵات پەرەپێبدەین.
ناوبراو وتی: هیوادارین پەیوەندییە ئابوری و کەلتورییەکان زیاتر ببێت./.