بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولناسر همەتی ڕایگەیاندووە کە بە پێی نوێترین ئاماری ڕێکخراوی گومرکی ئێران تایبەت بە بازرگانی نانەوتی 10 مانگەی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی، هەناردەی نانەوتی گەیشتووەتە 47 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار و بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 18 بەرزبوونەوەی هەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هاوردە بە 56 ملیار دۆلار بە هەژمارکردنی 6 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار زێڕ تەنیا لە سەدا 3 بەرزبوونەوەی هەبووە و بە بێ هەژمارکردنی زێڕ بەراورد بە ماوەی هاوشێوە لە سەدا 10 دابەزینی هەبووە.
همەتی ڕایگەیاندووە کە ئێران لە ماوەی 10 مانگدا 30 ملیار دۆلار هەناردەی نەوتی هەبووە./.