بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان لە کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس وتی: دەرفەتێکی گەورە بۆ گواستنەوەی سوریا بەرەو ڕەوتێکی ئەرێنی هاتووەتە پێشەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە حکومەتی ئێستای سوریا خواستێکی زۆری بۆ هاوکاری لە گەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە.
بن فەرحان بە پێویستی زانی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت یارمەتیدەری سوریا لە قۆناغی ڕاگوزەردا بێت.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی کە تێڕوانینی ئێران لە سەر ئاگربەستی غەززە پێویستە ئەرێنی بێت.
فەیسەڵ بن فەرحان وتی: دەبێت ڕێگری لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل یان هەر شەڕێکی دیکە لە ناوچەکەدا بکەین.
ڕاشیگەیاند کە هەڵبژاردنی جۆزێڤ عۆن وەک سەرۆک کۆماری لوبنان هەنگاوێکی ئەرێنی بووە./.