بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ یەک شەممە 19 ی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە ئەردەن و لە گەڵ عەبدوڵڵای دووەم شای ئەو وڵاتە کۆبووە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و شاعەبدوڵڵای دووەم سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەردەن و دەرفەتەکانی بەردەم لە بوارە جیاجیاکاندا وتووێژ کراوە.
تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە بە تایبەت سوریا تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوە بووە./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

