بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 16 ی کانوونی دووەمی 2025 لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات کۆبوونەوە.
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بەم کۆبوونەوە ڕایگەیاندووە کە دەسکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد لە سوریا بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی نوێی ئەم وڵاتە بۆ ڕاگوازتنێکی سیاسیی ئارام./.