بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەلام عارف ڕوشدی جێگری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە تاران، لە گەڵ سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
سەفین دزەیی لەو کۆبوونەوەیەدا وتی: ئێران دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستانە و دەبێت پەیوەندییەکان بەرەو گەشەسەندنی زیاتر ببرێن.
لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا ئیش و کارەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە تاران، دۆخی ناوچەکە، عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت کێشە و گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

