بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلیڕەزا بەیات سەرۆکی دەستەی حەج و زیارەتی ئێران کە سەردانی سعوودیەی کردووە، لە گەڵ وەزیری حەج و عەمرەی ئەو وڵاتە کۆبووە و یادداشتی لێکتێگەیشتنی حەجی بۆ ساڵی داهاتووی کۆچی هەتاوی واژۆ کرد.
چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێوڕەسمی حەج، گواستنەوەی ئاسمانی، گواستنەوەی وشکانی، تەندرووستی، کاروباری ڕۆشنبیری و هەروەها کاروباری پەیوەندیدار بە حاجییانی عەمرەی ئێران، لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بووە.
دەستەی حەج و زیارەتی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕێوڕەسمی حەجی ساڵی 1404 ی کۆچی هەتاوی بە پشکی 87 هەزار و 550 کەس لە نیوەی دووەمی مانگی گوڵانی ساڵی داهاتووی کۆچی هەتاوی دەست پێدەکات./.