بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەی کۆمیتەی باڵای ئەمنیی نێوان ئەم وڵاتە و تورکیا لە زووترین کاتدا بە سەرپەرشتی وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات لە بەغدا بەڕێوە دەچێت.
محەممەد ڕەزا حوسێنی بەرپرسی دۆسیەی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازیی لە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کرد.
هەر دوو لا لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتن و لێک تێگەیشتنەکانی پێشوو کردەوە.
لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆمیتەی باڵای ئەمنی عێراق و تورکیا تاوتوێ کرا./.