بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئەم وەزارەتە پابەندی ناردنی سەرچاوە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە بەڵام هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆی ڕادەستی بەغدا نەکردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای دابینکردنی سەرچاوە داراییەکان لە لایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەندەوە، مانگانە مووچەی دابەش نەکردووە و ئەم وەزارەتە بەرپرسی دابەشنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کاتی خۆیدا نییە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە دواکەوتنی مووچە پەیوەندی بە پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە بۆ بەنیشتمانیکردنی مووچەوە هەبووە./.