بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولزوهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند کە سەنتەرەکانی پشکنینی زێڕ کە لە فڕۆکەخانەکانی ئەم وڵاتەدا کراونەتەوە، لە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە چالاکییەکانی ئەو سەنتەرانە بە شێوازی 24 کاتژمێری لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف و بەسرە بەردەوام دەبن و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە فڕۆکەخانەی کەرکوکیش دەکرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕۆژانە لە خاڵە فەرمییەکانەوە 50 تا 70 کیلۆ زێڕ هاوردەی عێراق دەکرێت./.