بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەریاچەی زرێوار کە بەرزییەکەی هەزار و ٢٥٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بە دووری ٢ کیلۆمەتر لە شاری مەریوانەوە هەڵکەوتووە. کەمترین قووڵایی ئاو لەم دەریاچەیە ٢ مەتر و زۆرترین قووڵی ٦ مەترە. دەریاچەی جوانی زرێوار گەورەترین کانیاوی ئاوی شیرینە لە جیهاندا.
دەریاچەی زرێوار کە سرووشتێکی جوان لە دەوروبەری هەیە، شوێنێکی ئارام و خۆشە بۆ خەڵکی ناوچەکە بۆ بەسەربردنی پشووەکانیان. ئەگەر دەتەوێت له هەوایەکی زۆر خۆشدا سەردانی شاری مەریوان و دەریاچەی زرێوار بکەیت، وەرزی بەهار هەڵبژێری باشه بۆ سەردانی ئەم شوێنە.
خۆشبەختانە لە دەریاچەی زرێوار ئاسانکاری باش هەیە: وەستانی ئۆتۆمبێل – توالێت – مزگەوت – چێشتخانە – ماسی کبابی – گۆڕەپانی یاری منداڵان یەکێکە لەو ئاسانکاریانەی کە لەم شوێنەدا بۆتان ئامادە کراوە.
ئەم دەریاچەیە باشترین شوێنە بۆ چالاکییەکانی وەک بەلەم سواری و ماسیگرتن و پاراگلاید و فۆتۆگرافی. هەروەها سەیرکردنی خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوون و گرتنی وێنەی باڵندە کۆچبەرەکان و دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکان دەیکاتە یادگاریەکی لەبیرنەکراو./.