بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن ڕاشد ئالی مەکتوم جێگری سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند کە ڕێژەی وەبەرهێنانی دەرەکی ڕاستەوخۆ لە ئیمارات گەیشتووەتە 35 ملیار و 390 ملیۆن دۆلار.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆی گشتی هەناردەی پیشەسازی بۆ یەکەم جار گەیشتووەتە 51 ملیار و 730 ملیۆن دۆلار.
محەممەد بن ڕاشد ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2024، 150 ملیۆن گەشتیار لە ڕێگای فرۆکەخانەکانی ئیماراتەوە گەشتیان کردووە و ناوەندە گەشتیارییەکانی ئەم وڵاتەش پێشوازییان لە زیاتر لە 30 ملیۆن گەشتیار کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە گەنجانی ئیمارات 25 هەزار کۆمپانیای گەورە و بچووکیان دامەزراندووە./.