بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەردانەکەی وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا بۆ دیمەشق بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ ئەبومحەممەد جۆلانی سەرکردەی دەستەی تەحریری شامە کە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بە تیرۆریست ناسراوە.
ئەنالینا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و ژان نۆوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایانگەیاندووە کە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستا و نەخشەڕێگای داهاتووی سوریا سەردانی ئەم وڵاتەیان کردووە./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

