بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق چوارشەممەی داهاتوو بە مەبەستی کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی تاران دەکات.
بڕیارە شاندێکی باڵا یاوەری سودانی لەو سەردانەدا بکات.
سەردانەکەی سودانی لە سەر بانگهێشتی ئێران دەبێت و تێیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە تایبەت پەرەپێدانی لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری، تاوتوێ دەکرێت.
پێشتر دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکەم سەردانی دەرەوەی خۆی لە ئەیلولی 2024 سەردانی عێراقی کرد./.