بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئوبومحەممەد جۆلانی کە لە پاش کەوتنی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، سوریا بەڕێوە دەبات، لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی العربیە، وتی: نووسین و ئامادەکردنی دەستووری نوێی سوریا 3 ساڵ کاتی دەوێت و هەڵبژاردنەکانیش ڕەنگە پێویستی بە 4 ساڵ بێت.
ناوبراو وتی: من خۆم بە ئازادکەری سوریا نازانم و لەو بڕوایەدام کە خەڵکی سوریا خۆیان ڕزگار کردووە.
جۆلانی ڕایگەیاند کە سوریا قۆناغێکی ڕاگوزەری درێژخایەنی دەبێت.
سەرکردەی تەحریری شام ڕایگەیاند کە هەڵوەشانەوەی ئەم گرووپە لە کۆنفرانسی وتووێژی نیشتمانی ڕادەگەێندرێت.
ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند کە سعوودیە هەڵوێستی ئەرێنیی سەبارەت بە سوریا هەیە و ڕۆڵی گرنگی لە داهاتووی ئەم وڵاتەدا دەبێت.
ناوبراو دیسانەوە دژی ئێران لێدوانیدا و وتی کە چاوەڕوانمان دەکرد ئێران هەڵوێستی پشتیوانیکردنی خەڵکی سوریای بوایە و ئێمە نەچووینەتە تاران و شارەکانی خۆمان ئازاد کردووە.
سەرکردەی تەحریری شام بانگەشەی ئەوەیکرد کە ئازادکردنی سوریا ئاسایشی ناوچەکە، کەنداوی فارس و ئەم وڵاتەی بۆ پەنجا ساڵی داهاتوو دەستەبەر کردووە./.