بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موسا فەرهەنگ باڵیۆزی ئێران لە عۆمان ڕایگەیاند کە بەدر بن حەمەد بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی تاران دەکات.
باڵیۆزی ئێران لە عۆمان ڕایگەیاندووە کە ئەم سەردانە دەبێتە هۆی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی تاران و مەسقەت و هەروەها پەیوەندییە ناوچەییەکانی ئێران و وڵاتانی دراوسێ.
ڕاشیگەیاندووە کە ئێران و عۆمان نموونەیەکی گونجاوی پەیوەندییان لە سەر بنەمای متمانە و ڕاستگۆیی هەیە./.