بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان ڕۆژی یەک شەممە بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە دیمەشق و لە گەڵ ئەبومحەممەد جۆلانی سەرکردەی دەستەی تەحریری شام کۆبووە.
تورکیا پاڵپشتییەکی تەواوی لە دەستەی تەحریری شام لە شەڕ و دژایەتیکردنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا کرد و بە یەکەم وڵاتی کاریگەر لە گۆڕانکارییەکانی سوریا دادەنرێت.
پێشتریش ئیبراهیم کاڵین سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا سەردانی دیمەشقی کردبوو. هاتنی شاندە تورکییەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دادەنرێت./.