بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمرۆ شەممە 21 ی کانوونی یەکەمی 2024 ڕایگەیاند کە پێگەیەکی سەربازی لە تەل ئەبیب بە مووشەکی هایپەرسۆنیک کراوەتە ئامانج و سیستەمەکانی بەرگریی دوژمن لە تێکشکاندنیدا شکستیان هێنا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە یەمەنییەکان سڵاو بۆ تێکۆشەرانی غەززە و خۆڕاگری قارەمانانەی ئەوان دەنێرن و تا کۆتایی تاوان و کۆمەڵکوژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی، درێژە بە پشتیوانی لە فەڵەستین و غەززە دەدرێت./.