بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەی بۆ قاهیرە و لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی دی 8 لە چاوپێکەوتنی کەناڵی الغد ی میسر، بە ئاماژە بە پیلانی درێژخایەنی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ لاوازکردنی وڵاتانی گەورەی ئیسلامی لە پێناو زاڵبوونی ئەو ڕژێمە داگیرکارە بە سەر ناوچەکەدا وتی: هەڵسووکەوتی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی غەززە و کۆمەڵکوژکردنی دەیان هەزار ژن و منداڵ و خەڵکی مەدەنی لەم ناوچەیە و لوبنان و دەستدرێژییەکانی بۆ سوریا و لەناوبردنی ژێرخانی سەربازی و بەرگری و ئابوریی ئەم وڵاتە، پیشاندەری ڕاست و درووستی هۆشدارییەکانیە ئێرانە لە سەر مەترسییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناوچەکە.
ناوبراو پشتیوانی ئێرانی لە سوریا نەک بۆ پشتیوانی لە یەک کەس، بەڵکوو بۆ پشتیوانی لە خەڵک و سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی تیرۆریزم و ڕژێمی زایۆنیستی گەڕاندەوە و وتی: سەرەڕای ئەم پشتیوانییە، حکومەتی سوریا لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێراندا نەبوو و سەربەخۆ بڕیاری دەدا./.