بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العالم دا وتی: بابەتی گرنگ بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
ناوبراو وتی: لە گەڵ سەرجەم ئەو لایەنانەی پەیوەندییان بە سوریاوە هەیە لە پەیوەندیداین.
بەقایی وتی: ئێمە جەخت لە سەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و سەروەری ئەم وڵاتە دەکەینەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنیستی لە سوریا وتی: بوونی ڕژێمی زایۆنیستی بە واتای گەڕانەوەی تیرۆریزم و پەرەسەندنی لە سوریا و ناوچەکە دەبێت.
ناوبراو جەختکردەوە کە گەلی سوریا دەبێت بە ئازادی بگەن و بیر لە داهاتووی خۆیان بکەنەوە و تەواوی وڵاتانی ئیسلامیش دەبێت لە دۆخی سوریا نیگەران بن./.