بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە کە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە لە هەفتەی ڕابردوودا دابەزیوە.
ڕێژەی هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوو لە 9 وڵاتەوە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 941 هەزار بەرمیل.
ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا بە تێکڕای ڕۆژانە 213 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراق هاوردە کردووە کە ئەمەش پیشاندەری دابەزینی 184 بەرمیلی رۆژانەیە بەراورد بە هەفتەی پێشووی کە هاوردە گەیشتبووە 397 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا تێکڕای ڕۆژانە 3 ملیۆن و 829 هەزار بەرمیل لە کەنەدا، 440 هەزار بەرمیل لە مەکزیک، 251 هەزار بەرمیل لە بەرازیل و 187 هەزار بەرمیلی لە ڤەنزوێلا هاوردە کردووە./.