جام کوردی | JAMEKURDI
دووشەممە, حوزه‌یران 16, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتار

سوریا لە تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە

ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی ئێستا و هەڵکردنی ئاڵای سەربەخۆیی و ڕێزگرتن لە شانازی و کەرامەتی نەتەوەی سوریا و شەکاوەبوونی ئاڵاکەی، پاراستنی یەکگرتوویی و ڕۆحی پێکەوە ژیان لە نێوان ڕۆڵەکانی ئەم خاکەیە لە ڕێگای هەڵبژاردنێکی ئازادە بۆ دیاریکردنی داهاتوو و چارەنووسی ئەم وڵاتە لە لایەن هەموو خەڵک و چین و توێژەکانییەوە.

كانونی یه‌كه‌م 14, 2024
in وتار
A A
0

RelatedPosts

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە

ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز

شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو

گومان لەوەدا نییە کە بە هۆی ئەو هەلومەرجەی سوریا و فەڵەستین تێیدان، جیهانی ئیسلام نیگەرانییەکی زۆری سەبارەت بە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا هەیە. دانیشتووانی ئەم جوگرافییە کە بۆ چەندین سەدە ڕۆڵێکی جەوهەرییان لە دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی جیهانی ئیسلامدا هەبووە و ئەو ڕۆڵەش بەردەوامە، بە هۆی پشتگوێخستنی مافە سەروەرییەکانیان لە ئەنجامی گواستنەوەی قەیرانی جولەکە و مەسیحییەکان لە ئەورووپاوە لە پاش شەڕی جیهانی دووەم، تووشی زیانێکی قورس بوون.

لە هەموو ساڵانی ئەرکی من وەک دیپلۆماتکارێک، قەیرانی فەڵەستین تەوەری سەرەکی وتووێژ و دانوستانەکان بووە. من بەردەوام لە کۆبوونەوەم لە گەڵ هاوکارە ئەورووپییەکاندا ڕوبەڕوی ئەم قسەیە دەبوومەوە کە گەلی ئەڵمانیا بە هۆی کردەوەکانی ڕژێمی نازی بەرامبەر بە جولەلەکان خۆیان بە زەلیل و بەرپرسیار دەزانن، ئەم قسەیە درووستە، چوونکە هەڵسووکەوتی دڕندانەی کاربەدەستانی ئەو قۆناغە تاریکەی مێژووی ئەورووپا برینێکی قووڵی لە سەر جەستەی خەڵکی ئەو کیشوەرە بە جێهێشت و چەندین برینی دیکەشی لە سەر جەستەی وڵاتانی دیکەی جیهان بە جێهێشت.

وڵاتی من ئێرانیش سەرەڕای ڕاگەیاندنی بێلایەنی داگیرکرا و خەڵکی وڵاتەکەم بە هۆی دەرەنجامەکانی ئەو شەڕە گەورەیە زیانێکی قەرەبوونەکراویان بەرکەوت.

لە وتووێژە دیپلۆماسییەکاندا کاتێک لایەنەکانی دیکە باسیان لە شەرمەزاری و قبووڵکردنی بەرپرسیارێتی خۆیان لەو بارەوە دەکرد، پرسیارێک بۆ من هاتە ئاراوە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بارودۆخی ئێستامانەوە هەیە: کێ بەرپرسیارە لە شەمەزاری تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی؟ ئەو ڕژێمەی کە خاکی فەڵەستینی داگیر کردووە و هەمیشە بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە، هێرشی کردووەتە سەر یەکپارچەیی خاک و سەروەری وڵاتانی دراوسێی فەڵەستینی داگیرکراو و بە بەردەوامی لە درووستکردنی بەرتەسکی زۆر بۆ خەڵک و بەربەست خستنە سەر ڕێگای ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدات.

ئاماژەدان بە دوایین نموونەی ئەم تاوانانە و هۆلۆکۆستی ترسناکی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ کە نموونەی مۆدێڕن و جینۆسایدی نازییەکانە لە “کەمپی غەززە”، بەسە بۆ دەربڕینی ئەم شەرمەزارییە. بارودۆخی ئەم ڕۆژانە و بەربڵاوبوونی بازنەی تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و درێژبوونەوەی بۆ سوریا پرسیارێکی نوێ بۆ پرسیاری پێشووم زیاد دەکات: کێ بەرپرسیارە لە دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی وڵاتێک کە لە دڵی خۆیدا لە گەڵ هەلومەرجی سەختی ڕووخانی حکومەتێک و لەدایکبوونی حکومەتێکی تر خەبات دەکات!؟ دەربڕینی هاوخەومی و ڕاگەیاندنی نیگەرانی سادەترین وشە و هەندێکجاریش بێماناترین وشەن کە لە ئەدەبیاتی زۆرێک لە “وڵاتانی بەرپرسیار لە گۆڕینی چارەنووسی خەڵکی ڕۆژئاوای ئاسیا”دا بەکارهێنراون.

ئێستا زیاتر لە ٧٥ ساڵە “خۆڕاگری” تاکە ڕێگاچارەی بەردەم ڕۆڵەکانی ئەم ناوچەیە لە بەرامبەر دەستدرێژییە ئاشکراکانی ڕژێمی زایۆنیستی و دژ بە پشتیوانی ئاشکرای ئەو وڵاتانەیە کە خۆیان لە بەرپرسیارێتی کارەساتەکانی ئێستا بەدوور دەگرن.

“خۆڕاگری” لە بیری باوک و دایکدا دروست بوو، خۆڕاگری بە شێوەی جۆراوجۆر لە باوەشی بەتوانای منداڵدا بەکارهات. فۆڕمی خۆڕاگری لە هەموو ئەو سەردەمانەدا لەسەر بنەمای پێداویستیی کات و دەسەڵات و ئاسانکاری بوو، بەڵام کەلتورێکی خوڵقاند کە نموونەکەی سێبانەی “منداڵانی الحیجاڕە”ی شاعیری سوری نزار قەببانییە. ڕاستە قەببانی ئەم ڕۆژانەی لە غەززە نەبینیوە، بەڵام بە وردی لە ئاسۆی مێشکیدا نەخشاندوویەتی.

هەروەها ئەو کەسەیە کە وێنەیەکی هاوپشتی شیعە و سوننە و پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشی لە نێوان خەڵکی سوریا، عێراق، لوبنان، ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە پێشکەش کرد، کە بووە مۆدێلێکی ڕزگارکەر بۆ جیهانی ئیسلامی لە سەردەمی دەستدرێژییەکانی داعش.

ئەم ئەدەبیاتە سەقامگیری و پێگەی گەلی سوریا لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی پیشان دەدات، وەک چۆن هاوسۆزی و پشتیوانی ئەوان لە گەڵ حزیبوڵڵای لوبنان دەردەخات کە لە دوای شەڕی ٣٣ ڕۆژە خێرایی و جوڵەیەکی بێوێنەی بەدەستهێناوە. هه ڕوه ها گوزارشت له هه ستێک دەکات کە هاوردەنەکراوە یان ئامرازێک نییە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەکارهێنرابێت. ئەوە تێگەیشتنێکی هەڵەیە، ئەگەر بە خەیاڵماندا بێت کە لە گەڵ گۆڕانی ڕەنگی ئاڵای وڵات، چاوەڕوانی و ئامانجە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتیش دەگۆڕدرێت. گەلی سوریا هەمان ئەوە پیاوە ئازایانەن کە داستانی مەزنی شەڕی تشرینی یەکەمی ساڵی 1973 یان تۆمار کرد، وەک چۆن کە تێڕوانینی خەڵکی ئازادی سوریا بۆ بەرگریکردن لە دۆزی فەڵەستین، سەرەڕای بەشداریکردنی دەسەڵاتی پێشووی عەرەبی بەعس لە ڕیزی بەشداربووانی کۆنفرانسی مەدرید، بووە هۆی ئەوەی کە دوژمنان لە هەوڵی جیاکردنەوەی فەڵەستین لە بەرەی خۆڕاگری تووشی شکست و بێهیوایی بن.

 بە بڕوای من، ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا نابێت ببێتە هۆی پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاک و شکستی حکومەتی نیشتمانی لەم وڵاتەدا، بەڵکو ڕەنگە گونجاو بێت گرنگی بە حیکمەتی ئەدۆنیس و بانگەوازەکەی بدرێت بۆ ئەو هاووڵاتییان پێش ئەوەی حوکم بدەن سەبریان هەبێت. لە باوەڕی ئەودا بە درووستی باس لەوە دەکرێت کە “خەڵکی سوریا لە قووڵایی بوونیاندا دژی گۆڕانکاری نین، بەڵکو دژی ئەو هەڵسووکەوت و میتۆدانەن کە دەبێتە هۆی دەرئەنجامێک کە لە گەڵ جەوهەری هەمان گۆڕانکاریدا ناکۆکە.  بۆیە ڕووداوەکانی ئەم دواییە دەرفەتێکە بۆ ڕێزگرتن لە بۆچوونی هەموو نەتەوەکان و ڕەوتە فیکرییەکانی سوریا.

ئەمڕۆ سوریا کەوتووەتەبەر تاقیکردنەوەیەکی سەخت. هەڕەشەی جموجۆڵی تاقمە تیرۆریستییەکانی وەک قاعیدە و داعش، نیگەرانییەکانی ناوچەکەی زیاتر کردووە و ترسی ئەوە هەیە تیرۆریستان سوریا بکەنە بنکەیەکی ئارام بۆ خۆیان. لە لایەکی دیکەوە، دەستدرێژی و دەستێوەردانی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی و دواتر ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانیان لە دەرەوەی وڵات، کێشەی درووست کردووە.

ئەوان تووشی هەڵەی حیساباتی ستراتیژیی قەرەبوونەکراوە بوون کە ناتوانرێت بشاردرێتەوە. ئامانجی ئاشکرای ئەم دەستدرێژی و دەستێوەردانانە، لەناوبردنی بناغە کۆمەڵایەتییەکان، سامانە زانستییەکان، ژێرخانی ئابوری و هیزی بەرگری سوریایە.  سەرەڕای سەختی ئەم ڕێگایە و ئەو زیانانەی کە بە هۆی لەشکرکێشی سوپای بیانی بۆ سوریا بینراوە، بە ڕوونی دەبینرێت کە لە دراوسێیەتی ئەم وڵاتەدا کەسانێک هاوشێوەی گەلی سوریا هەن کە بە دەستی بەتاڵ بەڵام بە ڕۆح و باوەڕێکی جێگەی دەستخۆشی، لە کەمپی بچووکی جەبالیا، بۆ ماوەی دوو مانگ قارەمانانە ڕوبەڕوی هێرشی سوپای ڕژێمی زایۆنسیتی بوونەوە و ئەو هێرشانەیان تێکشکاند.

ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی ئێستا و هەڵکردنی ئاڵای سەربەخۆیی و ڕێزگرتن لە شانازی و کەرامەتی نەتەوەی سوریا و شەکاوەبوونی ئاڵاکەی، پاراستنی یەکگرتوویی و ڕۆحی پێکەوە ژیان لە نێوان ڕۆڵەکانی ئەم خاکەیە لە ڕێگای هەڵبژاردنێکی ئازادە بۆ دیاریکردنی داهاتوو و چارەنووسی ئەم وڵاتە لە لایەن هەموو خەڵک و چین و توێژەکانییەوە.

ڕێزگرتن لە دەنگی خەڵک لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و تەندرووستدا ئەنجام دەدرێت کە ئیرادەی گەلی سوریا لەخۆدەگرێت و دەبێتە هۆی درووستبوونی سیستەمێکی سیاسی کە لە لایەن هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگاوە هەڵدەبژێردرێت. ئەمە بەردی بناغە و ئاراستەکردنی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە چوارچێوەی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان./.

Tags: ڕژێمی زایۆنیستیسەید عەباس عێراقچیسوریافەڵەستین
Previous Post

ئەمریکا براکەی سەرۆکی حەماسی ئازاد کرد

Next Post

سەردەمانێک دیمەشق

RelatedPosts

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە
نوێترین هەواڵ

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە

حوزه‌یران 2, 2025
ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز
نوێترین هەواڵ

ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز

ئایار 23, 2025
شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو
نوێترین هەواڵ

شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو

ئایار 19, 2025
کەنداوی فارس؛ ناوێکی هەمیشە زیندوو
نوێترین هەواڵ

کەنداوی فارس؛ ناوێکی هەمیشە زیندوو

ئایار 12, 2025
پارێزگارێکی ڕۆشنبیر لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا
نوێترین هەواڵ

پارێزگارێکی ڕۆشنبیر لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا

ئایار 4, 2025
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا
نوێترین هەواڵ

دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا

نیسان 28, 2025
Next Post
سەردەمانێک دیمەشق

سەردەمانێک دیمەشق

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020