بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ژمارەیەک سەرۆکی هۆزی پارێزگای ئەنبار وتی: عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر کێشەیەک کە کاریگەری لە سەر دەسکەوتەکانی سەرکەوتن لە دژی تیرۆریزم دابنێت، ئامادەیە.
ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سوریا وتی: داماڵینی چەکی سوریا و پاراستنی گرووپە چەکدارەکان هەڕەشەیەکە و هیوادارین پاش زیاتر لە دە ساڵ ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئەم وڵاتە بگەڕێتەوە.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وتی: لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی بۆ بەدیهاتنی ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا هەوڵ دەدەین بەڵام عێراق لە کاروباری ناوخۆیی سوریا یان وڵاتانی دیکە دەستێوەردانی نابێت.
فالح فەیاز وتی: عێراق بۆ هەر ئەگەرێکی مەیدانی ئامادە دەبێت و بۆ پاراستنی خەڵک و دەسکەوتەکانی خۆی لە هەوڵی بەردەوامدایە./.