بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنیستی تەواوی ژێرخانی بەرگری و مەدەنی سوریای لەناوبردووە. ئەم ڕژێمە بەردەوام بە پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ساڵی 1974 و بڕیاری ژمارە 350 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ناوچەیەکی زیاتری لە خاکی سوریا داگیر کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی – کە بەرپرسی سەرەکی ڕاگرتنی هەر دەسدرێژییەکی نایاساییە – بە هۆی ڕێگرییەکانی ئەمریکا بووەتە بینەرێکی بێ دەسەڵات.
عێراقچی ڕایگەیاند: وڵاتانی دراوسێی سوریا و جیهانی ئیسلامی و عەرەبی و لە ڕاستیدا هەر وڵاتێکی ئەندام لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە گرنگی بە سەروەری یاسا و بنەما سەرەکییەکانی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتی دەدات، ناتوانێت هەڵوێستی لە بەرامبەر ئەم تاوانانەی زایۆنیستەکاندا نەبێت.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە کە کۆکردنەوەی دەستبەجێ و کاریگەری وڵاتانی ناوچەکە و یەکگرتنی ئەوان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ڕووخانی سوریا بە پێویست دادەنرێت./.









