بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا لەم وڵاتەدایە و پارێزراوە.
ناوبراو وتی: شوێنی ئەسەد پارێزراوە و ئەمەش پیشان دەدات کە ڕووسیا لە وەها هەلومەرجێکدا دەتوانێت بە پێی پێویست هەنگاو بنێت و ئەویش (بەشار ئەسەد) بۆ پارێزراوترین شوێن گواستراوەتەوە.
ڕیابکۆف وتی: ڕووسیا پەیوەست بەو لایەنەنانەوە نییە کە دادگای تاوانی نێودەوڵەتییان دامەزراندووە، هەربۆیە ئەگەر داواکاری ڕادەستکردنەوەی بەشار ئەسەد هەبێت، تا ئەو کاتەی کە لە خاکی ئێمەدا میوانە، ڕادەستی هیچ کەسێک ناکرێتەوە./.