بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا جەختی لە سەر پێویستی پاراستنی یەکڕیزی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا کردەوە و وتی: تەنیا گەلی سوریان کە دەتوانن بڕیار لە سەر داهاتووی ئەم وڵاتە و سیستەمی سیاسی و حکومەتەکەی بدەن.
ناوبراو هیوای خواست کە شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە سوریا لە زووترین کاتدا کۆتایی بێت تا خەڵکی ئەم وڵاتە بتوانن لە کەشێکی ئارام و بە دوور لە توندووتیژی یان دەستێوەردانی تێکدەرانەی دەرەکی بڕیار لە سەر دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بدەن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها جەختی لە سەر گرنگی دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتیانی سوریا و دانیشتووانی ئەم وڵاتە و پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان بە پێی یاسای نێودەوڵەتی کردەوە.
دکتۆر مەسعود پزیشکیان وێڕای ئیدانەکردنی کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دەسدرێژیکردنە سەر خاکی سوریا، داوای ووشیاری سەرجەم لایەنە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتە و هەروەها وڵاتانی ناوچەکە لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی کرد./.