بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان پاش چەندین جار پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، شارۆچکەی ” سهل الحولە ” ی لە باکوری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کردە ئامانجی هێرشێکی مووشەکی.
بە هۆی ئەو هێرشەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو لێدرا.
هەروەها میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەواڵی چەند تەقینەوەیەکیان لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو بڵاوکردەوە.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی دووشەممە بە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێکەوتنی ئاگربەست، شارۆچکەی ” حومین الفوقا ” یان لە باشوری لوبنان بۆردومان کرد./.