بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی ئیلیزێ رۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە وڵاتی سعوودیە.
وادەی سەردانەکەی مەکرۆن 2 تا 4 ی کانوونی یەکەمی 2024 دیاری کراوە.
سەردانەکەش لە سەر بانگهێشتی محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە دەبێت.
کۆشکی ئیلیزێ ڕایگەیاندووە کە ئەم سەردانە دەرفەتێکە بۆ پتەوکردنی هاوبەشی نێوان فەرەنسا و سعوودیە./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

