بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ئەمڕۆ شەممە پێشوازی لە محەممەد حەسان نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
ئالی سادق لەو کۆبوونەوەدا بنەماکانی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی سەبارەت بە عێراق ڕوون کردەوە و جەختی لە سەر پشتیوانی هەمیشەیی و کرداری لە سەروەری، سەربەخۆیی، یەکپارچەیی خاک و یەکڕیزی نیشتمانی عێراق کردەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمریکای بە هۆکاری سەرەکی پێشێلکردنی هەرێمی ئاسمانیی عێراق ناو برد.
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەو کۆبوونەوەدا بە گرنگییەوە باسی رۆڵ و کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند کە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە جێی نیگەرانی و پێویست بە ووشیاری وڵاتانی ناوچەکە دەکات./.