بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بە ژمارەیەک درۆنی خۆکوژی تایبەت، هێرشی کردووەتە سەر بنکەی کریا لە شاری تەل ئەبیب و درۆنەکان بە وردی ئامانجەکانیان پێکاوە.
ئەو بنکەیە بارەگای وەزارەتی شەڕ و ناوەندی هاوبەشی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی و ژووری بەڕێوەبردنی شەڕ و دەستەی چاودێری هێزی ئاسمانی ئەو ڕژێمەیە./.