بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی ئیسلام پەنا بە ئاماژە بە گەشەی لە سەدا 17 ی هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی جیهانی ئیسلام وتی کە ئەم گەشەی هەناردەیە یەکێک لە نیشانەکانی سەرکەوتنە لە بواری ستاندارد و کاریگەرییەکی زۆری لە سەر کۆی کەرتی ئابوری دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە خەڵاتی نیشتمانیی کوالیتی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاویدا هەزار و 7 کۆمپانیا بەشدارییان کرد و لە ئاکامدا 193 کۆمپانیا لە لایەن دەستەی بەڕێوەبردنی خەڵاتەکەوە دەستنیشان کران کە لە نێویاندا چەندین کۆمپانیای بواری خۆراک، شیرەمەنی، زانست بنەما، ئاو و کارەبا، کاشی و سیرامیک، پترۆکیمیا، چیمەنتۆ، وزە، خانووبەرە و ….. دەبینرێت./.









