بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە، داوای دەرکردنی ڕژێمی زایۆنیستیی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، ئەنوەر ئیبراهیم سەرۆک وەزیرانی مالیزیا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسی بڕیارێکە بۆ ئەو مەبەستە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕەشنووسە دەدرێتە کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی بەردەوامیدان بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی لە سەر دۆسیەی فەڵەستین، لەو ڕێکخراوە دەربکرێت./.









