بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میوەی کیوی بڕێکی زۆر ڤیتامینC لەخۆدەگرێت، ئەم ڤیتامینەش گرنگە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە، یارمەتی جەستە دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆس و بەکتریاکان، دیواری خوێنبەرەکان بەهێز دەکات، گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین کە پێویستە بۆ تەندرووستی پێست.
میوەی کیوی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ کە سوودی هەیە بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە، ڕیشاڵەکان بە خۆراکی بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵە دادەنرێت کە یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی جەستە دەدەن.
کیوی یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی و کێشی زیادە دەدات، هەروەها وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت.
ئەم میوەیە پێویستە بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت، بۆ نموونە لە ڕۆژێکدا دوو بۆ سێ دانە بخورێت بۆ ئەوەی جەستە هەموو ماددە بەسوودەکان بەدەست بهێنێت./.









