بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ فەیاز بن حامید ئەلڕوەیلی سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی سعوودیە، جەختی لە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی هەر دوو وڵات لە بواری بەرگری و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان کردەوە.
ناوبراو وتی: پێمان خۆشە کە هێزی دەریایی سوپای سعوودیە لە ساڵی داهاتوودا لە مانۆڕی دەریایی ئێران وەک چاودێر بەشداری بکات.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی سعوودیەش وێڕای دەستخۆشی لە میوانداری ئێرانییەکان، جەختی لە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە سەربازییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی پەکین بووەتە بنەمایەکی باش بۆ زیاترکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکانی ئێران و سعوودیە./.









