بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە لە دەستپێکی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیاز وتی: ئێمە جەخت لە سەر بەردەوامی چالاکییەکانی ئۆنڕوا دەکەینەوە و ڕێکخراوەکانی دیکەی نێودەوڵەتیش دەبێت درێژە بە پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین بدەن.
ناوبراو وتی: سعوودیە دژی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر لوبنان و ئەم دەسدرێژییە لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت.
بن سەلمان وتی: ئیسرائیل بە هۆی دەسدرێژی بۆ سەر لوبنان و پێشێلکردنی سەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت سەرکۆنە بکرێت.
ڕاشیگەیاند کە داگیرکاریی فەڵەستین نایاساییە و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت کۆتایی بەم دۆخە بێنێت./.









