بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیاز بن حامید ئەلڕوەیلی سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی سعوودیە ئەمڕۆ یەک شەممە سەردانی تاران دەکات و لە گەڵ محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبێتەوە.
پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان سعوودیە و ئێران بە تایبەت لە بواری بەرگری و سەربازی لە سەردانی ئەو شاندەدا بۆ تاران تاوتوێ دەکرێت.
ساڵی ڕابردوو محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعوودیە سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بواری بەرگری و سەربازی و گرنگترین بابەتەکانی پەیوەست بە جیهانی ئیسلام وتووێژی کرد./.