بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران لەم دیدارەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە، 07-11-2024، ئەنجام درا”سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.”
لە دیدارەکەدا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “بە گرنگیی ئاماژە بە سەردانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، بەو هیوایەی ببێتە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە.”
کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، “پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرد.”
هەروەها کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر “پێزانینی بۆ هاریکاریی و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.”