بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جبران باسیل بە بۆنەی چلەی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری پێشووی حزبوڵڵای لوبنان، وتی: نازانم لەم رۆژەدا دڵخۆش بم یان دڵتەنگ. دڵخۆشم لەوەی کە ئەمڕۆ بە چاوی خۆتان ئەو کوشتار و وێرانکارییەی دوژمن لە لوبنان نابینن، لە کاتێکدا کە هەموو تەمەنتان لە ڕێگای ڕێگریکردن لە داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبناندا بەکارهێنا، بەڵام دڵتەنگی من زۆرە، لە بەر ئەوەی لە هاوڕێیەتییەکی دووبارەنەبووم لەدەستدا، لە بەر ئەوەی کە خۆڕاگری سەرکردایەتییەکی پەیامهێنەری بۆ گەنجان لە قارەمانی و شەهیدبووندا لە دەستدا، لە بەر ئەوەی کە لوبنان سەرکردایەتییەکی نیشتمانی ناوازەی لەدەستدا کە هەوڵیدەدا وڵاتەکەی بە هەموو شێوەیەکی ڕێزی لێبگیرێت، لە بەر ئەوەی کە فەڵەستین پشتیوانێکی لەدەستدا کە دەیزانی چۆن ڕۆڵی خۆی بۆ بەرگری لە ماف و ڕێگری لە چەوسانەوەی بگێڕێت و جیهانیش نازناوێکی لەدەستدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆسپ و لەمپەرەکانی ئازادیی گەلان.
ناوبراو وتی: ئێوە ویستتان ڕێگری لەم شەڕە بکەن و منیش زانیم کە دەسەڵاتتان هەیە بە هاوکێشەی ڕێگریکردن ئەم کارە بکەن. ئێمە دەمانەوێت ئەمرۆ لە سەرەوە بەوە بگەین کە پاراستنی لوبنان وەک ئەمانەت لە ویژدانماندا دەمێنێتەوە و داگیرکردنی بۆ ئیسرائیل ئەستەمە. بەڵام ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە گەیشتن بەم ئامانجە بە بێ حکومەتێکی بەهێز و دادپەروەر کە توانای سەرکردایەتیکردنی ستراتیژی بەرگری هەبێت و هەموو بەشەکانی دەسەڵات لە ئاسانکاری و دادپەوەری لە ناو خەڵکدا بپارێزێت، سەر ناگرێت. هەمیشە دڵنیا بن کە ئێمە دڵسۆزی و پابەندبوونمان هەبووە و وەهاش دەمێنینەوە./.