بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد خەزاعی وتەبێژی وەزارەتی کشتووکاڵی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە لە ماوەی ئەمساڵدا پەتاتەی هاوردە نەکردووە و وەبەرهێنانی گەیشتووەتە خۆبژێوی و پێویستی بە هاوردە نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەبارەت بە وەبەرهێنانت تەماتەش پێویست بە هاوردە نامێنێت و دەگاتە خۆبژێوی.
خەزاعی ڕایگەیاندووە کە هەندێک کات و لە پاش وەرزی وەبەرهێنانی تەماتە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و باکور، کەمبوونی ئەم بەرهەمە ڕوو دەدات و هاوردە دەکرێت، بەڵام بە دەستپێکردنی وەبەرهێنانی لە پارێزگاکانی بەسرە، نەجەف و کەربەلا هاوردە ڕادەگیرێت و پشت بە بەرهەمی ناوخۆیی دەبەسترێت./.