بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئەمڕۆ دووشەممە بە تەلەفوون لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتووێژی کرد.
هەر دوو لا لەو وتووێژەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە جەختی لە سەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ کەمکردنەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کردەوە./.