بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شانزەیەمین کۆبوونەوەی گرووپی برێکس ئەمڕۆ چوارشەممە 23 ی تشرینی یەکەمی 2024 لە کازانی ڕووسیا دەستیپێکرد.
کازان ناوەندی کۆماری تاتارستانی سەر بە ڕووسیایە.
وێنەی یادگاریی سەرۆکی وڵاتان، دەستپێکی ئەم ڕووداوە نێودەوڵەتییە بوو و لە درێژەدا سەرۆکی شاندی وڵاتانی ئەندام، کۆبوونەوەی فەرمی و وتووێژەکانیان دەستپێکرد.
هەر یەک لە وڵاتانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕووسیا، برازیل، هیندستان، چین، ئەفریقای باشور، میسر، ئیمارات و ئەسیوپیا ئەندامانی برێکس پێک دێنن.
دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە یاوەری شاندێکی باڵا بەشداری کۆبوونەوەی برێکسی کردووە.
کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەتای ساڵی 2024 بە فەرمی بووە ئەندامی فەرمی برێکس و ئەمساڵ بۆ یەکەم جار وەک ئەندامی فەرمی بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە./.