بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە بە سەردانێک گەیشتە مەنامە و لە گەڵ عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئەلزیانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووە.
تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، تەوەری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و بەحرەین بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە سەردانی کوێت بکات. عێراقچی پێشتر سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی لوبنان، سوریا، قەتەر، سعوودیە، تورکیا و میسری کردووە./.
 
			 
		    
 
                                 
                                





 
							

