بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی cnn ی ئەمریکی وتی کە عێراق بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ گەیشتە دەسکەوتی لەناوبردنی گرووپی تیرۆریستی داعش.
ناوبراو ڕایگەیاند کە داعش هیچ کات نابێتەوە هەڕەشە لە سەر عێراق.
سودانی سەبارەت بە ئێران وتی کە ئێران وڵاتی دراوسێی عێراقە و لە زۆر بواردا هاوکاری و پەیوەندیمان پێکەوە هەیە و پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە پەیوەندییەکی هاوسەنگی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا هەیە./.