بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گێزەر ڕێگری لە نەخۆشییەکانی چاو دەکات کە پەیوەندییان بە تەمەنەوە هەیە، وەک تێکچوونی چاو ئەمەش بە دیارترین سوودەکانی دادەندرێت، جگە لەمەش یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی ڤیتامین A لە جەستەدا، کە زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە، بەتایبەت لە وەرزی سەرما و ئەنفلۆنزادا، ڤیتامینA یارمەتی جەستەمان دەدات بۆ وەڵامدانەوە و دووبارە درووستکردنەوەی خانە نوێیەکان بۆ ئەوەی بەهێز بمێنێتەوە.
گێزەر یارمەتی ڕێکخستنی بەرزی پەستانی خوێن دەدات و تەندرووستی دڵ و خوێنبەرەکان دەپارێزێت، هەروەها یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ.
ئەو ماددە خۆراکییانەی لە گێزەردا هەیە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن دەدەن و تەندرووستی پێست باشتر دەکەن، گێزەر ڕیشاڵی تێدایە کە ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەکات و تەندرووستی ڕێخۆڵە باشتر دەکات./.