بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژووری فەرماندەیی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی داوەتە زایۆنیستەکان کە لە بنکە سەربازییەکان دووربکەونەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە سوپای زایۆنیست چەند ڕۆژ پاش ڕاگەیاندنی شەڕی وشکانی لە باشوری لوبنان، بە هۆی مەترسی بەئامانجگرتنیان، ناتوانێت تانک و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی خۆی پیشان بدات و ئەوان لە شوێنە نادیارەکاندا دەشارێتەوە، سەرەڕای ئەمەش بە مووشەک و تۆپخانە دەکرێنە ئامانج و زیانێکی زۆر بەر سوپای داگیرکار کەوتووە.
حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە دوژمنی زایۆنیستی لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە کە ئەو شوێنانەی وەک ئامانجی شەڕی وشکانی خۆی دیاریی کردووە، کۆنتڕۆڵ بکات و تەنیا ڕووی هێناوەتە پڕوپاگەندەی میدیایی لە پەراوێزی هەندێک لە گوندە سنورییەکان.
ژووری فەرماندەیی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان هەورەها ڕایگەیاندووە کە سوپای دوژمن خانووی شارۆچکەنشینەکانی لە هەندێک لە شارۆچکەکانی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو کردووەتە شوێنی کۆبوونەوەی ئەفسەران و سەربازەکانی ئەو بنکە سەربازییانەی کە شەڕی سەپێندراوی دژ بە لوبنان بەڕێوە دەبەن.
ڕاشیگەیاندووە کە پابەندی ئەو بەڵێنە دەبن کە بە شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵایان داوە تا ئەو کاتەی شەڕی غەززە و لوبنان بەردەوام بێت، شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان بە چۆڵی دەمێننەوە./.