بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەک بە پێگەی العربی الجدید یان ڕاگەیاندووە کە سەید عەباس عێراقچی لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی هاوبەش و تێڕوانینی هەر دوو لا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە سەردانی میسر دەکات.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە عێراقچی لە سەردانەکەیدا لە گەڵ بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوە، عەباس کامیل سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر کۆدەبێتەوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، بڕیارە عێراقچی پەیامێکی نووسراوی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێستا بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە بگەێنێتە قاهیرە./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

