بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولناسر هێمەتی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە ” بە پێی هەوڵی بەردەوامی دوژمن بۆ سنوردارکردنی پەیوەندییە داراییەکانی ئێران کە یەکێک لە بەشە کاریگەرەکانی سزا و گەمارۆکانە، ڕاپۆرتێکم لە سەر دۆخی ئێستا و هەنگاوەکانی پێویست بۆ ئاساییکردنەوەی دۆسیەی ئێران لە FATF دایە سەرۆک کۆمار، ئەم هەنگاوانە لە گەڵ ئەوەی لە میدیاکاندا بڵاو دەکرێتەوە، جیاوازە “.
لە درێژەی ئەو پەیامەدا هاتووە کە ” بەڕێزیان بڕیاریاندا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندا ڕێوشوێنی پێویست بۆ لابردنی بەربەستەکان و سنوردارکردنەکان و هەنگاوەکانی گرووپی کاری دارایی یان FATF بگیرێتەبەر، هاوکات نیگەرانییە ناوخۆییەکان لەم بوارەدا لە ڕێگای هاوکاری دامەزراوە ئابورییەکان لە گەڵ ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کەم بکرێتەوە. ئێمە بە هاوکاری و ڕێکەوتن، بەربەست و سنوردارکردنە داراییەکان لە دژی ئێران کەم دەکەینەوە “./.