بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حامید عەواد محەممەد سەرۆکی دەستەی شارۆچکە پیشەسازییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە 4 شارۆچکەی پیشەسازی پێشکەوتوو درووست دەکرێن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بودجەی پێویست بۆ درووستکردنی ئەو 4 شارۆچکەیە تەرخان دەکرێت و ساڵی داهاتوو دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
حامید عەواد محەممەد ئاماژەی بە چەند پرۆژەیەکی وەک پیشەسازی پزیشکی و دەرمانی بابل، شارۆچکەی زیرەکی تەیب، شارۆچکەی پیشەسازی دیالە و شارۆچکەی پیشەسازی کەرکوک داوە./.