بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی نێودەوڵەتی ئابوری Global Economy ڕایگەیاندووە کە عێراق لە ڕووی ژمارەی هێزی کارەوە لە ساڵی 2024، پلەی سی و یەکەمی جیهان و شەشەمی وڵاتانی عەرەبیی هەیە.
ئەو پێگەیە ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2024، زیاتر لە 17 ملیۆن هێزی کار لە عێراقدا هەیە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە چین بە 763 ملیۆن و 970 هەزار، هیندستان بە 657 ملیۆن و 614 هەزار، ئەمریکا بە 149 ملیۆن و 452 هەزار و ئەندونیزیا بە 136 ملیۆن و 934 هەزار لە پلەکانی یەکەم تا چوارەمی جیهاندان.
ڕاشیگەیاندووە کە لە نێو وڵاتانی عەرەبی، میسر بە 44 ملیۆن و 914 هەزار، سودان بە 26 ملیۆن و 740 هەزار، جەزایر بە 21 ملیۆن و 484 هەزار، سعوودیە بە 18 ملیۆن و 699 هەزار، مەراکیش بە 17 ملیۆن و 762 هەزار و عێراق بە 17 ملیۆن و 331 هەزار لە پلەکانی یەکەم تا شەشەمی ئەو ڕیزبەندییەدان./.